عیراق.. 787 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆمار كران

09/06/2020 عێراق

نەوا
ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا لە عیراق بە بەراورد لەگەڵ رۆژانی رابردوو رووی لە كەمبوونەوە كردووە.
وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاند،  لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردودا 787 حاڵەتی توشبون بە كۆرۆنا تۆماركراوە، لەو ژمارەیەش 258 توشبویان لە بەغدایە.
ئاماژە بەوەشكراوە، كە 259 تووشبووی دیكە چاكبوونەوە و 22 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی عیراق تا ئێستا 14 هەزار و 268 حاڵەتی تووشبوون لەسەرتاسەری وڵاتەكە تۆمار كراون و لەو ژمارەیە 392 كەس گیانیان لەدەستداوە و پێنج هەزار و 851 كەسیش چاكبوونەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group