نه‌وا
مسته‌فا كازمی سه‌رۆكی وه‌زیرانی عیراق له یادی داگیركردنی موسڵ له‌لایه‌ن داعشه‌وه، سه‌ردانی شاره‌كه‌ی كرد، دوپاتیكرده‌وه، نابێت رێگه به دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و رووداوه بدرێت، كه له ساڵی 2014 روویدا.
نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی مسته‌فا كازمی له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ 10-6، سه‌رۆكی وه‌زیرانی عیراق له یادی داگیركردنی شاری موسڵ له‌لایه‌ن رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامییه‌وه سه‌ردانی شاره‌كه‌ی كردووه و له‌گه‌ڵ فه‌رمانده ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان كۆبوه‌ته‌وه، دوپاتیكردووه‌ته‌وه، پێویسته هاووڵاتیان بپارێزرێن و رێگه به دووباره‌بونه‌وه‌ی روداوه‌كه‌ی ساڵی 2014 نه‌درێت.
كازمی راشیگه‌یاندووه، گه‌نده‌ڵی و خراپ به‌ڕێوه‌بردن هۆكار بوون بۆ روودانی كاره‌ساته‌كانی پێش‌و و پێویسته چاره‌سه‌ر بكرێن، به‌ڵام دوپاتیكرده‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی عیراق روبه‌ڕوی ئاڵنگاریی گه‌وره بوه‌ته‌وه، وڵاته‌كه ده‌توانێت تێیانپه‌ڕێنێت.
هه‌ر له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ موسڵ، مسته‌فا كازمی پردی (حوڕییه)ی كرده‌وه، كه یه‌كێكه له‌و پێج گه‌وره پرده‌ی له شاره‌كه به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه زیانیان به‌ركه‌وتبو و ئه‌مه دووه‌م پرده دوای چاككردنه‌وه‌ی، دووباره به‌ڕووی هاووڵاتیاندا ده‌كرێته‌وه.