نه‌وا
عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق سه‌رجه‌م باره‌گاكانی له عیراق داده‌خات و هه‌نگاوه‌كه‌ش ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بونی زانیاری له‌باره‌ی هێرشكردنه سه‌ر باره‌گاكانیان.
قه‌یس خه‌زعه‌لی ئه‌مینداری گشتیی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكردووه "به‌ڕه‌چاوكردنی زانیارییه‌كانمان له‌باره‌ی ئه‌جێندا و پرۆژه‌ی ده‌ره‌كی به پاڵپشتیی لایه‌نه فه‌رمی و كه‌سایه‌تییه سیاسییه ناوخۆییه‌كان، كه هه‌وڵده‌ده‌ن له ماوه‌ی داهاتوودا له‌ڕێگه‌ی سوتاندنی باره‌گای ئه‌و لایه‌نانه‌ی شكستیان به داعش هێنا، دووباره فیتنه دروستبكه‌نه‌وه، بۆیه بڕیاری داخستنی باره‌گاكانمان دا".
خه‌زعه‌لی هیچ ئاماژه‌یه‌كیشی به ئه‌گه‌ری دووباره كردنه‌وه‌ی باره‌گاكانیان نه‌كردووه.
پێشتر و له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كاندا زیاد له جارێك له پارێزگا و شاره جیاوازه‌كانی عیراق باره‌گای به‌شێك له هێز و گروپه چه‌كداره شیعییه‌كان سوتێنراوه، به باره‌گاكانی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌قیشه‌وه. هه‌روه‌ها به‌هۆی هێرشكردنه سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا، چه‌ند راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی پێشتر باسیان له‌وه كرد، كه ئه‌مریكا به‌نیازه هێرش بكاته سه‌ر ئه‌و میلیشیا و گروپه چه‌كدارییانه‌ی له ئێرانه‌وه نزیكن و هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا دروست ده‌كه‌ن.