نه‌وا
دوو په‌رله‌مانتاری كورد له په‌رله‌مانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نن ، به‌فه‌رمی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراقمان راسپاردوه بۆ لێكۆڵینه‌وه له حكومه‌تی هه‌رێم سه‌باره‌ت به 400 ملیاره‌كه.
له ناوه‌ڕۆكی نوسراوه‌كه‌ی هه‌ردوو په‌رله‌مانتاری كورد له په‌رله‌مانی عیراق غالب محمه‌د و سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین بۆ ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عیراق ئه‌وه هاتووه، حكومه‌تی عیراقی بری 400 ملیار دیناری بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بۆ مانگی نیسانی 2020 ره‌وانی هه‌رێمی كوردستان كردووه، حكومه‌تی هه‌رێم بری 380 ملیار دیناری له‌و پاره‌یه به‌كارهێناوه بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزی وه‌به‌رهێنه‌ران و كۆمپانیاكان، بڕی 12 ملیار دینار له‌و پاره‌یه خه‌رجكراوه بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزی بانكه عیراقییه‌كان.
باس له‌وه‌شكراوه، له‌م بارودۆخه سه‌خته و بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا، فه‌رمانبه‌ران هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی تری داراییان نیه جگه له‌موچه‌كانیان، داواكارین راسته‌وخۆ لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م پرسه ده‌ستپێبكه‌ن، پێشتر داواكاری ئاراسته‌ی نه‌زاهه‌ی هه‌رێمی كوردستان كراوه به‌ڵام وه‌ڵام نه‌دراوه‌ته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ش نه‌كراوه.
له نوسراوه‌كه‌ی ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره كورده‌ی په‌رله‌مانی عیراق داواشكراوه، لێكۆڵینه‌وه بكرێت له چۆنێتی خه‌رجكردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه كه بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌روات، له كاتێكدا كه یاسای بودجه‌ی عیراق له 2019 رێگه‌نادات به گۆڕینی ئه‌و بڕه پاره‌یه له بابێك بۆ بابێكی تر.