نەوا
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونەوەی كۆرۆنای لە سەرانسەری وڵات بە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانیشەوە راگەیاند.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی عێراق، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 7 هەزار و 835 گومانلێكراو ئەنجامدراوە و تووشبوونی یەك هەزارو 146 كەسی دیكە بە پەتاكە پشتڕاست كراوەتەوە.
وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە ماوەی شەو و رۆژێكدا 34 كەسیش بەهۆی پەتاكە گیانیان لەدەستداوەو 383 حاڵەتی چاكبوونەوەش لە پەتاكە راگەیەندراوە.
تا ئێستا 15 هەزار و 414 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا لە عیراق تۆماركراون و لەو ژمارەیە 426 كەس گیانیان لەدەستداوە و شەش هەزار و 214 كەسیش چاكبوونەتەوە.