نەوا
وەزیری گەنجینەی ئەمریكا باس لەوەدەكات ئابوری وڵاتەكەی بەرەو بوژانەوە و تێپەڕاندنی زیانەكانی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا هەنگاو دەنێت.
ستیڤ منوچین وەزیری گەنجینەی ئەمریكا لە لێدوانێكدا رایگەیاند، دوای ئەوەی بە هۆی بڵاوبوونەوەی كۆرۆناوە ئابوری ولاتەكەی تووشی سستی ببوو، لە ئێستادا بەرەو بوژانەوە هەنگاو دەنێت.
منوچین راشیگەیاند، لە نیوەی دووەمی ئەمساڵدا بە تەواوەتی گەشانە و بەرەوپێشچوون بە ئابوری ئەمریكاوە بەدی دەكرێت.
وەزیری گەنجینەی ئەمریكا بە ئاماژەدان بە هاوكاریە داراییەكانی حكومەت بە كۆمپانیا و كارگە و خاوەن پیشەكان بە مەبەستی كەمكردنەوەی كاریگەریە داراییەكانی كۆرۆنا وتی، بەپێی داتاكانیان بۆیان دەركەوتووە لە دۆخێكی جێگیردان و دەتوانن قۆناغ بە قۆناغ بەردەوام بن لە كردنەوەی ناوەندە پیشەسازیەكان دەستپێكردنەوەی چالاكیە ئابوری و بارزگانیەكان.
لەسەر ئاستی جیهان زۆرترین ژمارەی تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا لە ئەمریكا تۆمار كراوە و بە هۆی رێكارەكانی خۆپارێزیەوە رێژەی بێكاری لەو وڵاتە بۆ بەرزترین ئاستی 70 ساڵی رابردوو هەڵكشاوە.