نه‌وا
هه‌نگاوه‌كانی یه‌كه‌می دیالۆگی ستراتیژى نێوان عیراق و ئه‌مریكا ده‌ستیپێكرد و مسته‌فا كازمى سه‌ۆك وه‌زیرانیش ده‌ڵێت "یه‌كه‌م بابه‌تى گفتوگۆكان سه‌روه‌رى و به‌رژه‌وه‌ندیى عیراق ده‌بێت".
مسته‌فا كازمى له‌میانی سه‌ردانێكیدا بۆ شارى موسڵ و له‌كاتى كۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى عه‌شیره‌ته‌كانى نه‌ینه‌وا وتى "حكومه‌ت میراتییه‌كى قورسى بۆ به‌جێماوه و خه‌زێنه‌یه‌كى به‌تاڵى وه‌رگرتوه، ئه‌وه‌ش له‌ئه‌نجامى خراپى پلاندانان و پشتبه‌ستن به نه‌وت به ته‌واوه‌تى هاتوه‌ته‌ئاراوه، ئێستاش ده‌رفه‌تى بنیادنانى ده‌وڵه‌تێكى هاووڵاتیبون له‌به‌رده‌ستدایه".
سه‌باره‌ت به دیالۆگی ستراتیژى نێوان عیراق و ئه‌مریكاش، سه‌رۆك وه‌زیران وتویه‌تی "له دانوستانه‌كاندا یه‌كه‌م بابه‌ت بریتى ده‌بێت له سه‌روه‌رى و به‌دیهێنانى به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى عیراق".
هه‌ر سه‌باره‌ت به دیالۆگ و دانوستانه‌كه، هادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانێتیی فه‌تح له به‌یاننامه‌یه‌كدا روده‌كاته شاندی دانوستانكار و ده‌ڵێت "له ئه‌ركێكى پیرۆز و گفتوگۆى ستراتیژی گرنگدان و چاوى سه‌رجه‌م عیراقییه‌كان له‌سه‌ر ئێمه‌یه، متمانه‌مان پێتان به‌رزه هه‌روه‌ك متمانه‌مان به شه‌ڕكه‌ره‌كان به‌رزبو، كه سه‌ركه‌وتنیان له شه‌ڕى دژى داعشدا به‌ده‌ستهێنا".
دا‌واشیان لێده‌كات، سه‌روه‌ریى ته‌واوه‌تی عیراق به‌ده‌ستبهێننه‌وه و هێزه بیانیه‌كان ده‌ربكه‌ن، هیواشیان زۆر پێیانه و پێویسته گه‌له‌كه‌یان بێهیوا نه‌كه‌ن.