نه‌وا
ئه‌حمه‌د سه‌فار بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عیراق ده‌ڵێت "ئه‌و موچه‌یه‌ى له خانه‌نشینان بڕدرا بۆیان ده‌گه‌ڕێته‌وه، جگه له سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه و پله تایبه‌ته‌كان و په‌رله‌مانتار و گه‌وره به‌رپرسان".
ئه‌حمه سه‌فار سه‌باره‌ت به‌و بڕه موچه‌یه‌ى له خانه‌نشینانی عیراق بڕدراوه، له‌لێدوانێكدا باسى له‌وه‌كردوه، ئه‌و بڕه پاره‌یه ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه بۆیان، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له سه‌رجه‌م موچه‌كان بڕدرا به سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌شه‌وه ئه‌وه به‌شى ئه‌وه ناكات كورتهێنانى بودجه‌ى پێ پڕبكرێته‌وه.
رونیشیكردوه‌ته‌وه، وه‌زیرانى دارایى و پلاندانان و پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى و بریكاره‌كانی هه‌ردوو وه‌زاره‌ت و راوێژكارانى لیژنه‌ى داراییان بانگهێشتكردوه و گفتوگۆیان كردوه و ره‌شنوسێكى یاساییان بۆ قه‌رزى ناوخۆیى و ده‌ره‌كى به‌رزكردوه‌ته‌وه، كه تێیدا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕو، پێویسته قه‌رزه‌كه بۆ ماوه‌ى دوو مانگ بێت و قه‌رزى ده‌ره‌وه پێنج ملیار دۆلار بێت و قه‌رزى ناوخۆیى 15 تریلیۆن دینار، ئه‌وه‌ش به‌شى دابینكردنى موچه‌ی ئه‌مساڵ ده‌كات.
هه‌روه‌ها بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان ده‌ڵێت "پێویسته په‌له‌بكرێت له ده‌ستپێكردنى چاكسازى و پێویست بوو پلانێكى گشتگیر هه‌بوایه بۆ خه‌رجى و داهاته‌كان و چاو به پله‌به‌ندى موچه‌دا بخشێنرایه‌ته‌وه به‌شێوه‌یه‌ك كه تێیدا دادپه‌روه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى به‌دیبهێنرایه و سه‌روه‌تى عیراق به دادپه‌روه‌رانه دابه‌ش بكرێت".