نه‌وا
به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران، نزیكه‌ی 180 هه‌زار كه‌س له‌و وڵاته توشی كۆرۆنا بوون، به‌ڵام به‌رپرسێكی ته‌ندروستیی ئێران ده‌ڵێت، تا ئێستا 15 ملیۆن كه‌س توشی كۆرۆنا بوون.
دكتۆر ئیحسان موسته‌فه‌وی سه‌رۆكی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی نه‌خۆشییه نوێكان له ئێران له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا له ئێران زۆر له‌وه زیاترن كه راگه‌یه‌ندراون، تا ئێستا نزیكه‌ی 15 ملیۆن كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون، جا هه‌ستیان پێكردبێت یان نا.
پێشتریش به‌شێك له به‌رپرسه ته‌ندروستییه‌كانی ئێران هه‌مان رایان هه‌بووه، به‌وه‌ی ژماره‌ی توشبوان له وڵاته‌كه زۆر زیاترن له‌وه‌ی راده‌گه‌یه‌ندرێت، به‌ڵام زۆربه‌یان هه‌ستیان پێنه‌كردووه.
كیانوش جه‌هانپور وته‌بێژی پێشوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران یه‌كێك بوو له‌و به‌رپرسانه‌ی رایگه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ر به‌مزووانه ڤاكسینی كۆرۆنا به‌رهه‌م نه‌هێنرێت، 50% بۆ 70%ـی خه‌ڵكی ئێران توشی كۆرۆنا ده‌بن.
جه‌هانپور راشیگه‌یاندبو، ژماره‌ی پشكنینه‌كان له ئێران كه‌من، به‌دواداچونێكی جیدیش بۆ ئاماره‌كان نه‌كراوه، بۆیه ئاماری توشبوان له ئێران زۆر له‌وه‌ی راده‌گه‌یه‌ندرێت زیاتره. هه‌ر ئه‌و لێدوانه راشكاوه یه‌كێك بوو له‌و هۆكارانه‌ی كه جه‌هانپووریان له پۆسته‌كه‌ی دورخسته‌وه.