نه‌وا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی خانه‌نشینیی عێراق رونكردنه‌وه له‌سه‌ر بڕینی به‌شێكی موچه‌ی خانه‌نشینكراوان له مانگی حوزه‌یران ده‌دات، ده‌ڵێت، به‌پێی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی خانه‌نشینیی عێراق ئاشكرایكردووه، بڕیاری بڕینی موچه‌ی خانه‌نشینان بۆ مانگی حوزه‌یران و بڕی بڕینه‌كه‌ش له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌ركراوه.
خانه‌نشینیی عێراق راشیگه‌یاندووه، موچه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان به‌رده‌وام بووه و ئه‌وانیش هاوشێوه‌ی خانه‌نشینكراوان لێیان بڕدراوه، به‌ڵام موچه‌ی ئه‌و به‌ندكراو و ده‌ستگیركراوانه‌ی زیاتر له موچه‌یه‌ك وه‌رده‌گرن، راگیراوه، تاوه‌كو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاریان له‌سه‌ر ده‌دات.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی خانه‌نشینیی عێراق بڕینی موچه‌ی خانه‌نشینكراوانی به‌پێی خشته‌یه‌ك روونكردووه‌ته‌وه :
موچه‌ی مانگانه‌ی 500 هه‌زار دینار لێی نا‌بڕدرێ
موچه‌ی مانگانه‌ی 600 هه‌زار دینار 60 هه‌زار دیناری لێده‌بڕدرێ
موچه‌ی مانگانه‌ی 700 هه‌زار دینار 77 هه‌زار دیناری لێده‌بڕدرێ
موچه‌ی مانگانه‌ی 800 هه‌زار دینار 96 هه‌زار دیناری لێده‌بڕدرێ
موچه‌ی مانگانه‌ی 900 هه‌زار دینار 117 هه‌زار دیناری لێده‌بڕدرێ
موچه‌ی مانگانه‌ی 1 ملیۆن دینار زیاتر 15%ی لێده‌بڕدرێ