نه‌وا
به‌هۆى مه‌ترسیه‌كان له‌سه‌ر زیادبونى بڕى نه‌وت له بازاڕه‌كاندا، نه‌وتى خاو 4%ى به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستدا و یه‌ك به‌رمیلی برێنت دابه‌زیى بۆ 40 دۆلار و 30 سه‌نت.
به‌پێى راپۆرته ئابورییه‌كان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، نرخى نه‌وتى خاو دابه‌زینى به‌رچاوى به‌خۆیه‌وه‌بینیوه یه‌ك به‌رمیل خاوى برێنت %3.43ى نرخه‌كه‌ى له‌ده‌ستداوه و به‌رمیلێك به 40 دۆلار و 30 سه‌نته‌وه مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها به‌پێى زانیاریه‌كانى ماڵپه‌ڕی بلومبێرگ، به‌رمیلێك خاوى ئه‌مریكى %4.22 نرخه‌كه‌ى له‌ده‌ستداوه و یه‌ك به‌رمیلی دابه‌زیوه بۆ 37 دۆلار و 93 سه‌نت.
شاره‌زایانى ئابورى باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، هۆكارى دابه‌زینى نرخ بۆ مه‌ترسیه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌سه‌ر زیادبونى بڕى نه‌وت له بازاڕه‌كاندا، به‌شێوه‌یه‌ك داتاكان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن نه‌وتى عه‌مباركراوى ئه‌مریكا 5 ملیۆن و 720 هه‌زار به‌رمیل زیادى كردوه، له‌كاتێكدا پێشبینیه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌بون، كه 3 ملیۆن و 200 هه‌زار به‌رمیل زیادبكات.