نه‌وا
شاندی هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تى سامان به‌رزنجى وه‌زیرى ته‌ندروستیى هه‌رێم گه‌یشته به‌غدا و بڕیاره له‌گه‌لأ وه‌زیرى ته‌ندروستیى عیراق و شانه‌ى قه‌یرانه‌كان كۆببنه‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه دكتۆر محه‌مه‌د قادر وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا وتی "شانده‌كه له‌لایه‌ن وه‌زیرى ته‌ندروستیى هه‌رێمه‌وه سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت و راوێژكاران و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانى وه‌زاره‌ت ئه‌ندامن تێیدا و چاویان به حه‌سه‌ن ته‌میمى وه‌زیرى ته‌ندروستیى عیراق ده‌كه‌وێت".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، شانده‌كه له‌گه‌ڵ شاندی شانه‌ى قه‌یرانه‌كانى عیراق بۆ روبه‌ڕونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا كۆده‌بێته‌وه بۆ تاووتوێكردن و گۆڕینه‌وه‌ى بیر و بۆچونه‌كان ده‌رباره‌ى چۆنێتى روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه، كه رۆژ له‌دوای رۆژ ژماره‌ى توشبوان زیادده‌كات.
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى هه‌رێم باسى له‌وه‌شكردوه، له‌ئێستادا كه‌رتى ته‌ندروستى هه‌رێم له‌گه‌ڵ زیادبونى ژماره‌ى توشبوانى كۆرۆنا كێشه‌ى كه‌مى پێداویستى و كارمه‌ندى پزیشكى هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌زاره‌ت به‌هه‌موو رێگاكان هه‌وڵى كۆنترۆڵكردنى په‌تاكه ده‌دات.