بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی: هه‌فته‌ی داهاتو شاندی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات

11/06/2020 عێراق

نه‌وا
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، ده‌ڵێت: "حكومه‌تی ھه‌رێم و به‌غدا وه‌رقه‌ی داواكاری خۆیان بۆ گفتوگۆكردن ئاماده‌كردووه‌ و ھه‌فته‌ی داھاتوو شاندی ھه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.
د. ئه‌حمه‌د سه‌فار بڕیارده‌ی لیژنه‌ی دارایی و په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی به‌ میدیای فه‌رمی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندووه‌، "رۆژی چوار شه‌ممه‌ وه‌زیری داراییمان میوانداریكردبوو له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، له‌باری وه‌رگرتنی قه‌رز له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراق، پرسیارمان لێكرد له‌باری پشكی ھه‌رێم له‌ قه‌رزه‌كه‌، ئه‌ویش باسی له‌وه‌كرد كه‌ حكومه‌تی عیراق وه‌ره‌قه‌یه‌كی داواكاری ئاماده‌كردوه‌و حكومه‌تی ھه‌رێمیش وه‌ره‌قه‌یه‌كی ئاماده‌كردوه‌، ھه‌فته‌ی داھاتوو شاندی ھه‌رێم دێته‌ به‌غدا و ده‌ست به‌گفتووگۆ ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه‌ رێككه‌وتن".
بڕیارده‌ی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق وتیشی: "گفتوگۆكان ته‌نیا باسی مووچه‌ نابێت، ھه‌مو پرسه‌ داراییه‌كان ده‌كرێت به‌ یه‌ك پاكێج، وه‌كو مووچه‌ و داھاتی گومرگه‌كان و داھاتی نه‌وت و ھه‌موو پرسه‌كان به‌یه‌ك پاكێج چاره‌سه‌ر ده‌كرێن و ده‌خرێته‌ ناو بودجه‌ بۆ ئه‌وه‌ی په‌سه‌ند بكرێت".
سه‌فار باسی له‌وه‌شكرد، "ئه‌وان باسیان له‌وه‌ كرد ئه‌مساڵ پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ نه‌بێت، به‌ڵام ئێمه‌ رازی نه‌بوین و داوامانكرد كه‌ بۆ شه‌ش مانگ بودجه‌ ئاماده‌ بكه‌ن".

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group