سەرۆك وەزیرانی سوریا لەكارەكەی دورخرایەوە

11/06/2020 جیهان

نەوا
بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا عیماد خەمیس-ی سەرۆك وەزیرانی لە كارەكەی دورخستەوە كە ماوەی چوار ساڵە لەو پۆستەدایە.
میدیای فەرمیی حكومەتی سوریا بەبێ دیاریكردنی هۆكارەكەی رایگەیاندووە، عیماد خەمیس سەرۆك وەزیرانی سوریا بە بڕیارێكی فەرمی بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا لە كارەكەی دوورخراوەتەوەو حوسێن عەرنوس وەكو سەرۆك وەزیرانی نوێ راسپێردراوە.
عیماد خەمیس ناوی لە ناو ئەو لیستەدایە كە یەكێتی ئەوروپا سزای بەسەردا سەپاندبون و بەگوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی فرانس پرێس، سەرۆك وەزیران بەهۆی چارەسەرنەكردنی قەیرانی دارایی سوریا لە كارەكەی دورخراوەتەوە.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group