ناوەرۆكی یەكەم رۆژی دیالۆگی ستراتیژی عیراق و ئەمریكا خرایەڕوو

12/06/2020 عێراق

نەوا
ئەمریكا و عیراق لە یەكەم رۆژی بەڕێوەچوونی دیالۆگی ستراتیژی نێوانیان جەختیان لە هاوبەشی نێوان هەر دوولا لە رووی سیاسی، ئەمنی، ئابوری و رۆشنبیری كردەوە  و واشنتۆن وێڕای ئاماژەدان بە كەمكردنەوەی هێزەكانی لە چەند مانگی داهاتوودا جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە خواستی نییە بنكەی هەمیشەیی سەربازی لە عیراقدا هەبێت.
هەردو حكومەتی ئەمەریكا و عێراق بەیاننامەیەكی هاوبەشیان لەسەر بەڕێوەچونی یەكەم رۆژی دیالۆگی ستراتیژیی نێوانیان بڵاوكردەوە كە رۆژی پێنحشەممە 11ی حوزەیران بە ڤیدیۆ كۆنفرانس بەڕێوەچو، تیایدا جەخت لەسەر هاوبەشی نێوان هەردولا لە روی سیاسی و ئەمنی و ئابوری و رۆشنبیرییەوە كراوە.
بەپێی بەیاننامەكە؛ پشت بەستن بە رێككەوتنی ستراتیژی ساڵی (2008) بۆ پەیوەندی راستگۆیانە و هەماهەنگی نێوان واشنتۆن و بەغدا، گفتوگۆكانی دیالۆگی ستراتیژی دەستیانپێكردوە، لەلایەن عێراقییەوە عەبدولكەریم هاشم بریكاری پێشكەوتوی وەزارەتی دەرەوە و لەلایەن ئەمەریكاوە دەیڤد هێڵ بریكاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری پەیوەندی سیاسییەوە سەرۆكایەتی دانیشتنەكان كراون، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر دۆسیەكانی، ئەمنی، روبەڕوبونەوەی تیرۆر، ئابوری، وزە، سیاسی و پەیوەندی رۆشنبیری.
لەسەر پرسی ئاسایش، هەردو وڵات هەماهەنگی دەكەن بۆ روبەڕوبونەوەی داعش، هاوشانی ئەوەش ئەمەریكا لە ماوەی چەند مانگی داهاتودا ژمارەی هێزەكانی لە عێراق كەمدەكاتەوە و جەخت دەكاتەوە كە ئارەزوی نییە بنكەی سەربازیی هەمیشەیی لەو وڵاتە دابمەزرێنێت، لەبەرامبەردا عێراقیش پابەندە بە پاراستنی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group