ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا لە جیهان حەوت ملیۆن و 600 هەزار كەسی تێپەڕاند

12/06/2020 جیهان


نەوا
ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا لە جیهان گەیشتە سەرووی حەوت ملیۆن و  600 هەزار كەس و لەو ژمارەیە نزیكەی 424 هەزار كەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە سێ ملیۆن و 844 هەزار كەس چاكبوونەتەوە.
لەئەمریكا ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا گەیشتوەتە دو ملیۆن و 90 هەزار كەس لەو ژمارەیە زیاتر لە 116 هەزار كەس گیانیان لەدەستداوە.
لە بەرازیلیش زیاتر لە 805 هەزار حاڵەتی تووشبوون تۆمار كراون و زیاتر لە 41 هەزار كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
هەرچی روسیایە ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا تێیدا نیو ملیۆن كەسی تێپەڕاندووە و لەو ژمارەیە شە هەزار و 500 كەس گیانیان لەدەستداوە.
لە هیندستانیش نزیكەی 300 هەزار تووشبوو تۆمار كراون و لەو ژمارەیە هەشت هەزار و 500 كەس گیانیان لەدەستداوە.
هاوكات ژمارەكانی تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا لە پیرو، چیللی، مەكسیك، پاكستان، سعودیە، بەنگلادیش و قەتەریش بە خێرایی لەبەرزبوونەوەدایە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group