دانیمارك.. 285 راهێنەری سەربازی رەوانەی عیراق دەكات

12/06/2020 عێراق

نەوا
دانیمارك 285 راهێنەری سەربازی دەنێرێتە عیراق و كەشتیەك و 195سەربازیش بەمەبەستی بەشداری لە پاراستنی ئاسایشی گەرووی هورموز رەوانەی ناوچەكە دەكات.
حكومەتی دانیمارك بڕیاریداوە 285 راهێنەر بەمەبەستی مەشق پێكردن بە هێزە عیراقیەكان رەوانە بكات، ئەمەش لەكاتێكدایە كە لە كۆتایی ئەمساڵدا ئەركی راهێنانی هێزە ئەمنییەكانی عیراق لە كەنەدا وەردەگرێت.
لەو بارەوە یێپە كۆفۆد وەزیری دەرەوەی دانیمارك رایگەیاندوە، بە بەهێزكردنی بەشداریكردنیان لە سەقامگیركردنی عیراق هەوڵەكانیان دژی هەڕەشەی گرووپە توندڕەوەكانی وەكو داعش زیاد دەكەن.
 لەلایەكی ترەوە پەرلەمانی دانیمارك رەزامەندیی داوە لەسەر ناردنی كەشتییەك و هێلیكۆپتەرێك لەگەڵ ستافێكی 195 كەسی بۆ بەشداریكردن لەو ئەركە دەریاییانەی كە ئەوروپا سەركردایەتیی دەكات لە گەرووی هورمز، بەمەبەستی پارێزگاری لە ئاسایشی وزە لەو ناوچەیە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group