كێشە دەكەوێتە پەیوەندیەكانی واشنتۆن و ئەنقەرە

12/06/2020 جیهان

نەوا
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا نیگەرانی وڵاتەكەی لە سزادانی كارمەندێكی كۆنسوڵخانەی وڵاتەكەی لە ئیستەنبوڵی توركیا نیشاندا و رایگەیاند، ئەو هەنگاوە كاریگەری لە سەر پەیوەندیەكانی هەردوو وڵات دادەنێت.
رۆژی پێنجشەممە دادگای باڵای توركیا، بە تۆمەتی پەیوەندی بە بزوتنەوەی فەتحوڵا گولەن و دەست هەبوون لە هەوڵی كودەتاكەی ساڵی 2016 سزای هەشت ساڵ و نۆ مانگی بۆ مەتین توبوز، كارمەندی كونسوڵخانەی ئەمریكا لە ئیستەنبوڵ دەركرد.
لەو بارەوە مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، "سزادانی مەتین توبوز دەبێتە مایەی خراپبوونی پەیوەندییەكانی نێوان واشنتۆن و ئەنقەرە و كاریگەریش لەسەر متمانەی نێوانیان دەكات."
راشیگەیاند، ئەمریكا دەخوازێت بە زوویی سزادانەكەی مەتین توبوز هەڵبووەشێتەوە و كێشە و گرفت بۆ پەیوەندییەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ توركیادا دروستنەبێت.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group