نه‌وا
دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى 2020دا شكستمهێنا ئه‌وا ئه‌نجامه‌كه قبوڵ ده‌كه‌م و له‌كاتى جێهێشتنى كۆشكى سپیشدا كارى دیكه هه‌یه بیكه‌م".
ترامپ له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى "فۆكس نیوز"ى ئه‌مریكى رایگه‌یاندوه، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی نه‌برده‌وه واتاى ئه‌وه‌یه نه‌یبردوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌رده‌وام ده‌بێت و كارى دیكه ده‌كات.
سه‌باره‌ت به قسه‌كانى ركابه‌ره دیموكراتییه‌كه‌ی "جۆ بایدن"، كه تۆمه‌تبارى ده‌كات به‌وه‌ى نایه‌وێت پۆستى سه‌رۆكایه‌تى جێبهێڵێت ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنى دۆڕاند، ترامپ وتى "تائێستا ئه‌و نه‌گه‌یشتوه‌ته كۆشكى سپى. ئه‌و له شوێنێك ده‌ژى كه خۆى شاردۆته‌وه و نایه‌ته‌ده‌ره‌وه، بردنه‌وه‌ى شتێكى خه‌فه‌تاوى ده‌بێت".
له هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكادا، كه بڕیاره مانگى 11ى ئه‌مساڵ ئه‌نجامبدرێت، جۆ بایدن كاندیدی دیموكراته‌كان ركابه‌رى دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئێستا ده‌كات، به‌رده‌وامیش هێرشده‌كه‌نه‌سه‌ر یه‌ك و یه‌كترى به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، كه هه‌وڵده‌دات به ساخته‌كارى هه‌ڵبژاردن بباته‌وه.