نه‌وا
غوڵام حسێن ئیسماعیلى وته‌بێژى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى ئێران ئاشكرایكرد، ئه‌و سیخوڕه‌ى له هه‌فته‌ی رابردودا سزاى له‌سێداره‌دانى بۆ ده‌ركرا، په‌یوه‌ندى به كوشتنى قاسم سوله‌یمانی-یه‌وه نییه، به‌ڵكو له‌سه‌ر هێزه‌كانى ئێران له سوریا زانیارى داوه به ده‌زگا هه‌واڵگریه‌كانى ئه‌مریكا و ئیسرائیل.
غوڵام حسێن ئیسماعیلى له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا وتى "مه‌حمود موسه‌وى مه‌جدی سیخوڕ، كه سزاى له سێداره‌دانى بۆ ده‌ركراوه، له سوریا له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا نیشته‌جێ بوه، له‌سه‌ر راوێژكاره ئێرانییه‌كان و كاره‌كانى وه‌زاره‌تى به‌رگرى و فه‌یله‌قى قودس و جوڵه‌كانى قاسم سوله‌یمانى (فه‌رمانده‌ی پێشوی فه‌یله‌قى قودس) زانیارى داوه به مۆسادى ئیسرائیلى و هه‌واڵگرى ئه‌مریكى".
رونیشیكردوه‌ته‌وه، ناوبراو له‌نێوان ساڵانى 2018 بۆ 2019 ئه‌و زانیاریانه‌ى داوه‌و هیچ په‌یوه‌ندیه‌كى به كوشتنى قاسم سوله‌یمانی-یه‌وه نییه، به‌ڵكو زانیارى له‌سه‌ر هێزه راوێژكارییه‌كانى ئێران له سوریا داوه به دوژمن.
هه‌روه‌ها وته‌بێژى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى ئێران ته‌ئكیدیكردوه‌ته‌وه، موسه‌وى سزاى له‌سێداره‌دانى بۆ ده‌ركراوه و پشتگیرى سزاكه‌ش كراوه و له‌كاتێكى تردا سزاكه جێبه‌جێ ده‌كرێت.