توركیا دەروازەكانی بەڕووی گەشتیارانی بیانی كردەوە

13/06/2020 جیهان

نەوا
حكومەتی توركیا دەروازە و دەرگاكانی زەمینی و ئاسمانیەكانی بەڕووی وڵاتان كردەوە، بڕیارەكە گەشتیارانی هەرێم و عێراقیش بە گشتی دەگرێتەوە.
 بەپێی نووسراوێكی حەسەن جەنابی باڵیۆزی عێراق لە توركیا، ئاماژەی بەوە دراوە كە توركیا دەرگاكانی بەرەوڕووی وڵاتاندا دەكاتەوە بەمەبەستی گەشتوگوزاری و هەر هۆكارێكی دیكە بە مەرجی رەچاوكردنی رێنماییە تەندرووستییەكان.
هاوكات لە نووسراوەكەدا ئاماژە بەوە دراوە كە لە ئەگەری بەدیاركەوتنی نەخۆشی، لەلایەن توركیاوە چارەسەری بێبەرامبەری بۆ دەكرێت.
ئەوەشخراوەتەڕوو، كە بڕیارەكە تەنها دەروازە سنوریە زەمینیەكانی نێوان توركیا و ئێران ناگرێتەوە.
دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە جیهان بە گشتی، توركیا سەرجەم گەشتەكانی لە مانگی شووباتەوە راگرت و دواتر لە 1ی حوزەیران گەشتە ناوخۆییەكانی كردەوە و لە 12 ی حوزەیرانیشەوە دەست بە گەشتە ئاسمانیەكانی دەرەوە كراوەتەوە و یەكەمین فرۆكەش لە ئیستانبوڵەوە بەرەو دەسڵدۆرف-ی ئەڵمانیا فڕی.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group