ئێران.. 71 كەسی تر بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

13/06/2020 جیهان

نەوا
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 71 كەسی تر بە هۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و دوو هەزار و 410 حاڵەتی نوێی تووشبوونیش تۆمار كراون.
سیما لاری ئاماژەی بەوەشكرد، ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا لە ئێران گەیشتوەتە 184 هەزار و 955 كەس و لەو ژمارەیە هەشت هەزار و 730 كەس گیانیان لەدەستداوە.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران باسی لەوەشكرد، لە ئێستادا باری تەندروستی دوو هەزار و 755 تووشبوو ناجێگیرە و زیاتر لە 146 هەزار تووشبووش چاكبوونەتەوە.
لە چەند پارێزگایەك مەترسی زیاتر بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لە ئارادایە، بەتایبەتی لە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان كە باس لەوەدەكرێت سەرجەم نەخۆشخانەكانی لە لێواری پڕبووندان و چیتر توانای وەرگرتنی تووشبووی نوێیان نەماوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group