عیراق.. هەزار و 180 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆماركران

13/06/2020 عێراق

نەوا
وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاند، هەزار و 180 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆمار كراون و بەوەش ژمارەی تووشبوان بۆ نزیكەی 19 هەزار كەس بەرزبوەتەوە.
بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی تەندروستی عیراق لە كۆی ئەو هەزار و 180 حاڵەتە نوێیە 497 حاڵەتیان لە بەغدایە و 116 حاڵەتیشیان لە هەرێمی كوردستان تۆمار كراون و ئەوانی تر لە پارێزگاكانی دیكەن.
راشیگەیاند، 647 تووشبووی دیكە چاكبوونەتەوە و 53 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی عیراق تا ئێستا 18 هەزار و 950 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵاتەكە تۆمار كراون و حەوت هەزار و 515 كەس چاكبوونەتەوە و 549 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group