نه‌وا
له ئه‌مریكا هاوڵاتییه‌كی دیكه‌ی ره‌شپێست به‌ده‌ستی پۆلیسی وڵاته‌كه كوژرا و ناره‌زایه‌تیی گه‌وره‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا، به‌و هۆیه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی شاری ئه‌تلانتا ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه.
له شاری ئه‌تلانتا له ویلایه‌تی جۆرجیای ئه‌مریكا، پۆلیس له نزیك چێشتخانه‌یه‌ك ته‌قه‌ی له پیاوێكی ره‌شپێست كردووه به‌ناوی ریچارد برۆكس و كوشتویه‌تی.
به پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و پیاوه ره‌شپێسته ره‌تیكردووه‌ته‌وه پشكنینی رێژه‌ی كحولی بۆ بكرێت و خۆی به‌ده‌سته‌وه نه‌داوه، یه‌كێك له ئه‌فسه‌ره‌كانی پۆلیس له ده‌ره‌وه‌ی چێشتخانه‌یه‌ك ته‌قه‌ی لێده‌كات و ده‌یكوژێت.
كوژرانی ئه‌و كه‌سه ناڕه‌زایه‌تی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ئه‌تلانتا به‌هۆی رووداوه‌كه‌وه ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه و هاوكات خۆپێشانده‌ران ئاگریان له‌و چێشتخانه‌یه به‌ردا، كه كه‌سه‌كه له نزیكه‌یه‌وه كوژرا.
كوشتنی ئه‌و ره‌شپێسته له‌كاتێكدایه، خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تی به‌رده‌وامه به‌هۆی كوشتنی گه‌نجێكی ره‌شپێست به ناوی جۆرج فلۆید له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسه‌وه.