نه‌وا
به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانی خوشكه‌كه‌ی سه‌ركرده‌ی كۆریای باكوره‌وه، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی كۆریای باشور كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی ئه‌نجامدا.
ئاژانسی هه‌واڵی "یونهاب" بڵاویكرده‌وه، به‌یانیی ئه‌مڕۆ نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی كۆریای باشور كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی ئه‌نجامداوه، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی سه‌رۆكایه‌تیی كۆبونه‌وه‌كه‌ی كردووه و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و به‌رگری و سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی و چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه به‌شداریی كۆبونه‌وه‌كه‌یان كردووه، دۆخی ئێستای نیمچه‌دورگه‌ی كۆریا و رێككاره‌كانی داهاتوویان تاوتوێكردووه.
كۆبونه‌وه‌كه‌ی به‌رپرسانی كۆریای باشوور دوای ئه‌وه دێت، كه كیم ی‌و جۆنگ خوشكی سه‌ركرده‌ی كۆریای باكور و جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوه‌ندیی پارتی كرێكارانی كۆریای باكور هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو، كه هه‌نگاو به‌رامبه‌ر به كۆریای باشور ده‌نێن و رایگه‌یاندبوو، له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی پێیدراوه، فه‌رمان به سوپای وڵاته‌كه‌ی ده‌كات هێرش بكه‌نه سه‌ر سیئۆل.