نه‌وا
دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای تویته‌ر زیاتر له حه‌وت هه‌زار هه‌ژماری سه‌ر به حكومه‌تی توركیای له‌كارخست، ئه‌و هه‌نگاوه ئه‌نقه‌ره‌ی نیگه‌ران كردووه و ده‌ڵێن "ده‌ستی سیاسی له پشته‌وه‌یه".
فه‌خره‌دین ئالتون به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی توركیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كۆمپانیای تویته‌ر به بیناوی ئه‌وه‌ی هه‌ژماره‌كان ساخته‌ن و پشتگیری له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌كه‌ن و له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه به‌كارده‌هێنرێن، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ناوه، به‌ڵام ئه‌وه راست نییه.
ده‌شڵێت، ئه‌و به‌ڵگانه‌ی تویته‌ر به‌كاری هێناون، نالۆژیكین و له‌سه‌ر بنه‌مای سیاسیی دروست كراون و ده‌ستی سیاسی له پشته‌وه‌یه و مه‌به‌ست له‌و كاره‌ی تویته‌ر لێدانه له حكومه‌تی توركیا و خزمه‌تكردنه به په‌كه‌كه و بزوتنه‌وه‌ی فه‌تحوڵڵا گیوله‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی توركیا هۆشداریش ده‌دات له‌وه‌ی چاره‌نوسی تویته‌ر له توركیا به‌هۆی ئه‌وجۆره كارانه‌وه باش نابێت.
هه‌ینیی رابردوو كۆمپانیای تویته‌ر حه‌وت هه‌زار و 340 هه‌ژماری توركیای سڕییه‌وه، هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه، كه ئه‌و هه‌ژمارانه پڕوپاگه‌نده بۆ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌كه‌ن.
تویته‌ر هه‌مان كاری به‌رامبه‌ر به چین و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ش ئه‌نجام داوه.