ئێران.. 107 كەسی تر بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

14/06/2020 جیهان

نەوا
ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە ئێران لە بەرزبوونەوەدایە و زیاتر لە دوو هەزار و 400 حاڵەتی نوێ لەو وڵاتە تۆمار كران.
وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند، لە 24 كاتژمێری رابردوودا دوو هەزار و 472 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا لەو وڵاتە تۆمار كراون و 107 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
تا ئێستا 187 هەزار حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا لە ئێران تۆماركراون و لەو ژمارەیە هەشت هەزار و 837 كەس گیانیان لەدەستداوە و 148 هەزار كەسیش چاكبوونەتەوە.
ئێران لە سەر ئاستی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆرترین ژمارەی تووشبوانی تێدایە و بە تۆماركردنی حاڵەتە نوێكانی ئەمڕۆ لە ریزبەندی وڵاتانی جیهاندا پێش ئەڵمانیا كەوتوەتەوە و چووەتە پلەی نۆیەمەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group