ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا لە عیراق 20 هەزار كەسی تێپەڕاند

14/06/2020 عێراق

نەوا
بەتۆماركردنی زیاتر لە هەزار و 200 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا لە عیراق كۆی گشتی تووشبوان بۆ سەروو 20 هەزار كەس بەرزبوەوە.
وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاند، لە 24 كاتژمێری رابردوودا هەزار و 259 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆمار كراون، كە 587 حاڵەتیان لە بەغدا بووە 96 حاڵەتیشیان لە هەرێمی كوردستان بووە و ئەوانی تر لە پارێزگاكانی باشور و ناوەڕاست تۆمار كراون.
بەپێی راگەیەنراوەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراق 606 تووشبووی دیكە چاكبوونەوە و 58 كەسی تریش گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی ئامارە فەرمیەكان تا ئێستا 20 هەزار و 209 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا لە سەرتاسەری وڵاتەكە تۆمار كراون، لەو ژمارەیە هەشت هەزار و 121 كەس چاكبوونەتەوە و 607 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group