چین.. ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا لە بەرزبوونەوەدایە

14/06/2020 جیهان

نەوا
لە چین بەرزترین ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا تۆمار كرا و بەرپرسانی تەندروستی ئەو وڵاتەش هۆشداری دەدەن لە شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسەكە.
میدیای فەرمی چین بڵاویكردەوە، 57 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا لەو وڵاتە تۆمار كراون، ئەمەش بەرزترین ژمارەی تۆماركراوە، لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا.
چین كە بەیەكەم شوێنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهان دادەنرێتن ماوەی نزیكەی دوو مانگە كۆنتڕۆڵكردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكەی راگەیاندووە.
لە رۆژانی رابردوودا بە هۆی تۆماركردنی چەندین حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا لە بازاڕێكی شاری پەكینی پایتەخت، بەرپرسانی حكومەت 11 گەڕەكی ئەو شارەیان كەرەنتین كردبوو، ئەمە جیا لە پەیڕەوكردنی چەند رێكارێكی توندی خۆپارێزی، لەوانە قەدەغەی چوونە ناوەوەی گەشتیاران بۆ پایتەخت.
بەرپرسانی تەندروستی چین هۆشداریان داوە لە ئەگەری سەرهەڵدانی شەپۆلی دووەمی كۆرۆنا لە وڵاتەكەیان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group