وەزیری پلاندانانی عیراق: پێویستە سەرجەم دەروازەكان لە ژێر دەسەڵاتی حكومەتی فیدراڵیدا بن

14/06/2020 عێراق

نەوا
وەزیری پلاندانانی عیراق دەڵێت، پێویستە سەرجەم دەروازە سنوریەكان لە ژێر دەسەڵاتی حكومەتی فیدراڵیدا بن.
خالد بەتاڵ وەزیری پلاندانانی عیراق ریگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتودا لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەست بە گفتوگۆ دەكەین بەمەبەستی یەكخستنی شێوازی كاركردن لە دەروازە سنورییەكان.
راشیگەیاند، لە ئێستادا عیراق كاڵا لە  130 وڵاتی جیهانەوە هاوردە دەكات، بۆیە پێویستە سەرجەم دەروازە سنورییەكان لە ژێر دەسەڵاتی حكومەتی فیدڕاڵیدا بن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group