زیاتر لە نیوەی تووشبوانی كۆرۆنا لە جیهاندا چاكبوونەوە

14/06/2020 جیهان

نەوا
ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا لە جیهاندا لە هەشت ملیۆن كەس نزیك دەبێتەوە و لەو ژمارەیە زیاتر لە چوار ملیۆن كەسیان چاكبوونەتەوە و 434 هەزار كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی نویترین داتاكان ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهان گەیشتوەتە سەرووی حەوت ملیۆن و 940 هەزار كەس و لەو ژمارەیە 434 هەزار كەس گیانیان لەدەستداوە و چوار ملیۆن و 79 هەزار كەسیش چاكبوونەتەوە.
وڵاتی ئەمریكا كە دوو ملیۆن و 152 هەزار تووشبووی تێدا تۆمار كراوە، لە ریزبەندی یەكەمدایە و دوای ئەوە بەرازیلە كە تا ئێستا تووشبوونی 853 هەزار كەس لەو وڵاتە پشتڕاست كراوەتەوە و لە پلەی سێهەمیشدا روسیایە، كە تووشبوونی 528 هەزار كەسی راگەیاندووە.
هەر یەك لە وڵاتانی هیندستان، بەریتانیا، ئیسپانیا، ئیتالیا، پیرو، ئەڵمانیا و ئێران لە پلەی چوارەم تا دەیەمی ئەو وڵاتانەدان كە گیرۆدەی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنان.
هاوكات لە وڵاتانی وەك چیللی، مەكسیك، پاكستان، سعودیە، بەنگلادیش و قەتەریش ژمارەی تووشبوان بە خێرایی لە بەرزبوونەوەدایە.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group