وه‌زیرى نه‌وتى عیراق: داوا له‌ هه‌رێمى كوردستان كراوه‌ 370 هه‌زار به‌رمیل هه‌نارده‌بكات

15/06/2020 عێراق

نه‌وا
ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیرى نه‌وتى عیراق ئاشكرایكرد، عیراق رۆژانه‌ بڕى دوو ملیۆن و 800 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ ده‌كات و داواش له‌ هه‌رێمى كوردستان كراوه‌ ئه‌وپه‌ڕى راده‌ رۆژانه‌ 370 هه‌زار به‌رمیل هه‌نارده‌ بكات.
ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیرى نه‌وتى عیراق له‌ گفتوگۆیه‌كى ته‌له‌فزیۆنیدا وتى: عیراق رۆژانه‌ دوو ملیۆن و 800 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ ده‌كات له‌مانگه‌كانى شه‌ش و حه‌وتى ئه‌مساڵدا، له‌به‌رژه‌وه‌ندى عیراقه‌ ئه‌گه‌ر پابه‌ندبێت به‌ رێكه‌وتنه‌كه‌ى رێكخراوى "ئۆپێك+"ه‌وه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى بڕى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى نه‌وت داواى له‌ هه‌رێمى كوردستان كردوه‌ ئه‌وپه‌ڕى راده‌ى هه‌نارده‌ 370 هه‌زار به‌رمیل بێت رۆژانه‌ بۆ هه‌مان ئه‌و دوو مانگه‌، ئه‌وه‌ش وه‌ك هاوكاریه‌ك بۆ عیراق بۆئه‌وه‌ى پابه‌ندبێت به‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ى رێكخراوى "ئۆپێك +"ه‌وه‌.
رێكخراوى ئۆپێك و وڵاته‌ به‌رهه‌مهێنه‌كانى هاوڕێى بڕیاریان دا رێكه‌وتنى كه‌مكردنه‌وه‌ى بڕى به‌رهه‌مهێنان بۆ ماوه‌ى مانگێك تا كۆتای مانگى حه‌وتى ئه‌مساڵ درێژ بكه‌نه‌وه‌ ئه‌وه‌ش له‌پێناو جێگیركردنى بازاڕى نه‌وتى خاو، عیراقیش پابه‌ندبونى خۆى به‌ بڕیاره‌كه‌وه‌ نیشانداوه‌ و داواى له‌ هه‌رێمى كوردستانیش كردوه‌ هاوكارى بكات بۆ پابه‌ندبون.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group