نه‌وا
له په‌كینى پایته‌ختى چین مه‌ترسییه‌كانى شه‌پۆلى دووه‌مى ڤایرۆسى كۆرۆنا بوه به جدى و 10 ناوچه‌ى دیكه كه‌ره‌نتین كراون، بڕیاره 46 هه‌زار پشكنینیش ئه‌نجام بدرێن.
ده‌سه‌ڵاتدارانى په‌كین بڵاویانكردوه‌ته‌وه، دواى تۆماركردنى ده‌یان توشبوى ڤایرۆسى كۆرۆنا، پێشتر 11 ناوچه‌ی پایته‌خت كه‌ره‌نتینكراون و 10 ناوچه‌ى دیكه‌ی نوێش داخراون.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یان رونكردوه‌ته‌وه، 24 ناوه‌ند ده‌ستیانكردوه به پشكنین و پشكنینه‌كان 10 هه‌زار كه‌سیان گرتوه‌ته‌وه و بڕیاره 46 هه‌زار پشكنین بكرێن له ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى بازاڕى گه‌وره‌ى په‌كین.
ئه‌و هه‌نگاوانه دوای ئه‌وه دێت 49 توشبوى نوێی ڤایرۆسى كۆرۆنا له چین تۆماركران، كه 36یان له په‌كین بوون، بۆیه مه‌ترسیه‌كانى ده‌ستپێكردنى شه‌پۆلى دووه‌مى په‌تاكه جدیه.
بۆ یه‌كه‌مجار ڤایرۆسى كۆرۆنا له شارى ووهانى چین بڵاوبوه‌وه و دواى چه‌ند مانگێك ئه‌و وڵاته به ته‌واوه‌تى كۆنترۆڵى ڤایرۆسه‌كه‌ى كرد، به‌ڵام له‌ئێستادا مه‌ترسى دوباره بڵاوبونه‌وه‌ى به‌تایبه‌تى له په‌كینى پایته‌خت هاتوه‌ته‌ئاراوه.