نه‌وا
نرخى نه‌وتى خاو به‌رده‌وامه له دابه‌زین و یه‌ك به‌رمیلی برێنت بۆ 37 دۆلار و 69 سه‌نت دابه‌زیوه، شاره‌زایانیش هۆكاره‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ مه‌ترسیه‌كان له‌سه‌ر شه‌پۆلى دووه‌مى ڤایرۆسى كۆرۆنا به‌تایبه‌تى له چین.
به‌پێى راپۆرته ئابورییه‌كان له‌بازاڕه‌كانى مامه‌ڵه‌كردن به نرخى نه‌وتى خاوه‌وه، ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه) نرخى برێنت %2.7 ى نرخه‌كه‌ى له‌ده‌ستداوه و به 37 دۆلار و 69 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه هه‌فته‌ى رابردو %8.4ى نرخه‌كه‌ى له‌ده‌ستدابوو.
به‌پێى هه‌مان ئه‌و راپۆرتانه، به‌رمیلێك نه‌وتى خاوى خۆرئاواى ته‌كساسى ئه‌مریكى %3.8ى نرخه‌كه‌ى له‌ده‌ستداوه و به‌رمیلێكی به 34 دۆلار و 90 سه‌نت ده‌فرۆشرێت.
شاره‌زایانى ئابورى باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، ئه‌و دابه‌زینه‌ی نرخ به‌هۆى مه‌ترسیه‌كانه‌وه‌یه له سه‌رهه‌ڵدانى شه‌پۆلى دووه‌مى په‌تاى كۆرۆنا به‌تایبه‌تى له چین، كه له‌ئێستادا ڤایرۆسه‌كه له په‌كینى پایته‌خت بڵاوبوه‌ته‌وه و چه‌ندین ناوچه‌ش كه‌ره‌نتینكراون.