نه‌وا
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تائێستا له ته‌واوی جیهاندا توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، 8 ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند، زیاتر له نیوه‌ی توشبوانیش چاكبونه‌ته‌وه.
به‌پێی داتاكانی ماڵپه‌ڕی (worldometers) كه تایبه‌ته به ئامار و داتا و به‌رده‌وام ژماره‌ی قوربانییان و چاكبونه‌وه له ڤایرۆسی كۆرۆنا له ته‌واوی وڵاتانی حیهاندا بڵاوده‌كاته‌وه، ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا گه‌یشته زیاتر له 8 ملیۆن و 7 هه‌زار توشبو، له‌و ژماره‌یه نزیكه‌ی 4 ملیۆن و 135 هه‌زار كه‌سیان چاكبونه‌ته‌وه، كه ده‌كاته زیاتر له نیوه‌ی توشبوانی جیهان، هه‌روه‌ها زیاتر له 435 هه‌زار و 800 توشبوش به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیانله‌ده‌ستداوه.
له‌ئێستادا له ته‌واوی جیهان نزیكه‌ی 3 ملیۆن و 437 هه‌زار كه‌س ڤایرۆسه‌كه له جه‌سته‌یاندا چالاكه.
ئه‌مریكا له ژماره‌ی توشبوان و چاكبونه‌وه و گیانله‌ده‌ستدان له پله‌ی یه‌كه‌می وڵاتانی جیهاندایه و زیاتر له 2 ملیۆن و 162 هه‌زار كه‌س توشی ڤایرۆسه‌كه بون، كه زیاتر له 870 هه‌زار توشبویان چاكبونه‌ته‌وه و نزیكه‌ی 118 هه‌زاریشیان گیانیانله‌ده‌ستداوه.