ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان: نابێت فڕۆكه‌كانی توركیا به‌زاندنی ئاسمانی عیراق دوباره‌بكه‌نه‌وه‌

15/06/2020 عێراق

نه‌وا
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عیراق ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی توركیا بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان و شنگال و مه‌خمور ده‌كات و به‌ هه‌ڵسوكه‌وتی ئیستیفزازی وه‌سفی ده‌كات.
فه‌رمانده‌ییه‌كه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئیدانه‌ی به‌زاندنی ئاسمانی عیراق له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ توركییه‌كانه‌وه‌ ده‌كات، كه‌ شه‌وی رابردو ئه‌نجامیانداوه‌. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، 18 فڕۆكه‌ی توركی چونه‌ته‌سه‌ر شنگال، مه‌خمور، گوێڕ و هه‌ولێر تا ده‌گاته‌ قه‌زای شه‌رگات و به‌قوڵایی 193 كیلۆمه‌تر له‌ سنوری توركیاوه‌ داخڵی عیراق بون.
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان زانیاری ئه‌وه‌شی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌، كه‌ فڕۆكه‌ توركییه‌كان كه‌مپی په‌نابه‌رانیان له‌ نزیك مه‌خمور و شنگال بۆردومان كردوه‌.
هه‌روه‌ها له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه‌كراوه‌ته‌وه‌، كه‌ ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ ئیستیفزازیه‌ له‌گه‌ڵ پابه‌ندبونه‌كانی دراوسێیه‌تی باش یه‌كناگرێته‌وه‌، كه‌ له‌ رێككه‌وتننامه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا ئاماژه‌یان پێكراوه‌ و پێشێلكردنێكی ئاشكرای سه‌روه‌ریی عیراقیشه‌.
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عیراق راشیگه‌یاندوه‌، پێویسته‌ ئه‌و پێشێلكاریانه‌ رابگیرێن وه‌ك رێزێك و پابه‌ندبونێك به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات، داواش ده‌كات دوباره‌نه‌كرێته‌وه‌، هه‌روه‌ك عیراق ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌یه‌ بۆ هاریكاریی له‌گه‌ڵ توركیا و كۆنترۆڵكردنی ره‌وشی ئه‌منی سه‌ر سنوری هه‌ردوولا.
شه‌وی رابردو وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی "چنگی هه‌ڵۆ"ی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، 81 بنكه‌ و باره‌گای په‌كه‌كه‌ی بۆردومان كردوه‌.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group