ئەندامێكی پەرلەمانی عیراق توشی كۆرۆنا بوو

15/06/2020 عێراق

نەوا
نوسینگەی ئەنجومەنی نوێنەران لە پارێزگای نەینەوا رایگەیاند، مەحاسن حەمدون دەلی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، توشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوو.
لەوبارەیەوە نوسینگەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە پارێزگای نەینەوا راگەیەندراوێكی بڵاوكردووەتەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەداوە كە دوای گەڕانەوەی مەحاسن حەمدون دەلی لە بەغدا بۆ پارێزگای نەینەوا، لەلایەن تیمەكانی تەندروستیی نەینەواوە پشكنینی بۆ كراوەو ئەنجامی پشكنینی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران پۆزەتیڤ بووە و دەركەوتووە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایە.
لە راگەیەندراوەكەی نوسینگەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە پارێزگای نەینەوا ئەوەیشخراوەتەڕوو كە مەحاسن حەمدون دەلی لە نەخۆشخانەی سەلام كەرەنتین كراوە و رەوشی تەندروستیی باشە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group