وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردوی توشبووانی كۆرۆنای راگەیاند

15/06/2020 عێراق

نەوا
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردوی توشبووانی كۆرۆنای لە سەرانسەری وڵات بە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانیشەوە راگەیاند.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردودا 10 هەزارو 135 پشكنینی پزیشكی بۆ گومانلێكراوان ئەنجامدراوەو توشبونی هەزارو 106 كەسی دیكە بە پەتاكە پشتڕاست كراوەتەوەو لەو وادەیەش 45 كەس بەهۆی پەتاكە گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراق، لەماوەی 24 كاتژمێردا هەزارو 150 حاڵەتی چاكبوونەوە لە پەتای كۆرۆنا تۆمار كراوە.
باس لەوەشكراوە، كۆی ئەوانەی لە سەرانسەری عیراق توشی كۆرۆنا بوون ژمارەیان 21 هەزار و 315 حاڵەتە، لەو ژمارەیەش 652 كەس بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوەو 9 هەزار و 271 كەسیش بە تەواوی چاكبوونەتەوەو 11 هەزار و 392 كەسیش لە نەخۆشخانەكان لەژێر چاودێری پزیشكیدان، لەو ژمارەیەش 150 كەس بەهۆی ناجێگیری دۆخی تەندروستییان لە ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group