ئێران.. 120 كەسی تر بە كۆرۆنا گیانیان لە دەستدا

17/06/2020 جیهان

نەوا
لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆرترین ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا لە هەر دوو وڵاتی ئێران و سعودیە تۆماركراون و بەردەوام ژمارەكان لە بەرزبوونەوەدان.
وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند، لە 24 كاتژمێری رابردوودا دوو هەزار و 612 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 120 كەسی تریش گیانیان لەدەستداوە.
راشیگەیاند تا ئێستا 195 هەزار حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا لە ئێران تۆماركراوە و لەو ژمارەیە زیاتر لە 9 هەزار كەس گیانیان لەدەستداوە و نزیكەی 155 هەزار كەسیش چاكبوونەتەوە.
لەلایەكی ترەوە میدیاكانی سعودیە بڵاویان كردەوە، لە 24 كاتژمێری رابردد چوار هەزار و 919 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا و 39 حاڵەتی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسەكە تۆمار كراون.
بەم پێیە تا ئێستا 141 هەزار و 234 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا و هەزار و 91 حاڵەتی گیانلەدەستدان لە سعودیە تۆماركراون و زیاتر لە 91 هەزار كەسیش چاكبوونەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group