عیراق.. هەزار و 554 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركران

17/06/2020 عێراق

نەوا
وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاند، لە 24 كاتژمێری رابردوودا هەزار و 554 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆمار كراون.
راشیگەیاندووەو هەر لەو ماوەیەدا61 تووشبووی دیكەی كۆرۆنا لە عیراق گیانیان لەدەستداوە و 908 كەسیش چاكبوونەوە.
بە گوێرەی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی عیراق تا ئێستا 24 هەزار و 254 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراون و لەو ژمارەیە 773 كەس گیانیان لەدەستداوە و 10 هەزار و 770 كەسیش چاكبوونەتەوە.
لە ئێستادا 12 هەزار و 711 تووشبووی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكانی عیراق لە ژێر چاودێریدان و باری تەندروستی 159 كەسیش ناجێگیرە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group