نهوا
وتهبێژی تەندروستی سلێمانی ئاماری توشبوان و چاكبوانی ناو نەخۆشخانەكانی تایبەت بەكۆرۆنای بڵاوكردەوەو رایگەیاند:لەئێستادا 214 توشبوو لەچوار نەخۆشخانەی تایبەت بەكۆرۆنادا هەن.
یاد نەقشبەندی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی داتای ئەمڕۆی نەخۆشخانەكانی تایبەت بەكۆرۆنای بڵاوكردەوەو رایگەیاند:ئەمڕۆ لەنەخۆشخانەی شەهید د.هێمن (جمهوری) 13 توشبوی كۆرۆنا دوای چاكبونەوە چونەتەوە ماڵەكانی خۆیان و 78 توشبوو لەنەخۆشخانەكە چارەسەر وەردەگرن كە سەرجەمیان ئۆكسجینیان بۆ بەكاردەهێنرێت.
باسی لهوهشكردووه: لەنەخۆشخانەی شەهید د.ئاسۆش 50 توشبووی كۆرۆنا چارەسەر وەردەگرن كە 19یان لەچاودێری وردن و 3یان لەسەر ئۆكسجینن و چواریشیان لەسەر ئامێری هەناسەداندان، هەروەها لەنەخۆشانەی شەهید تاهیر والیش لەسەرچنار ئەمڕۆ شەش توشبوو چاكبونەتەوەو گەڕوانەتەوە ماڵەكانیان و لەئێستادا 36 توشبوو ماونەتەوە كە سەرجەمیان لەسەر ئۆكسجینن.
وتەبێژی تەندروستی سلێمانی راشیگەیاند: لەئێستادا 50 توشبووی كۆرۆنا لەنەخۆشخانەی ئاسا چارەسەر وەردەگرن كە 10یان لەیەكەی چاودێری وردن.