وەزارەتی دارایی خشتەی نوێی دابه‌شكردنی موچه‌ی بڵاوکردەوە

09/07/2020

نەوا
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم خشتەیەكی نوێی مووچەی بڵاوكردە، كە بە پێی خشتەكە تەواوی وەزارەت و دەستە و فەرمانگەكان هەفتەی داهاتوو مووچە وەردەگرن.

وەزارەتی دارایی لە خشته‌یه‌كدا بڵاویكردۆته‌وه‌، رۆژی شه‌ممه‌ و یەکشەممە و دووشەممەی هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی ٢ی ئه‌مساڵی سەرجەم وەزارەت و دەستە و فەرمانگە و هەر سێ سەرۆکایەتییەکە دابەش دەکرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group