نه‌وا
رێكخراوى ته‌ندروستیى جیهانى ته‌ئكیدده‌كاته‌وه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى له‌ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌ى رابردودا ژماره‌ى توشبوان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو زیادیانكردوه، به‌ڵام هێشتا له توانادا هه‌یه بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا كۆنترۆڵ بكرێت.
تیدرۆس ئه‌دهانۆم گیبریسوس به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوى ته‌ندروستیى جیهانى له پرێس كۆنفرانسێكی ڤیدیۆییدا وتى "ئه‌زمونی ئیتاڵیا، ئیسپانیا، كۆریاى باشور و هیندستان له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا سه‌لماندى، كه بڵاوبونه‌وه چه‌ند توندبێت، هێشتا ده‌توانرێت بخرێته‌وه ژێر كۆنترۆڵ".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، ته‌ركیزى به‌هێز له‌سه‌ر به‌شداریپێكردنى كۆمه‌ڵگه و بنه‌ماكانى پشكنین و دیاریكردنی توشبوان و جیاكردنه‌وه و چاره‌سه‌رى هه‌موان له بابه‌ته سهرهكییهكانه بۆ شكاندنى زنجیره‌ى ڤایرۆسه‌كه و كۆنترۆڵكردنى.
به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوى ته‌ندروستیى جیهانى ته‌ئكیدیشیكردوه‌ته‌وه، به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى توندى كۆرۆنا به‌نده به یه‌كێتیى نیشتمانى و هاریكارى جیهانى، به‌و رێگه‌یه‌ش ده‌توانرێت بڵاوبونه‌وه‌ى په‌تاكه پێچه‌وانه بكرێته‌وه.