نه‌وا
ئه‌مریكا بڕیاری دا بۆ یه‌كه‌مجار خانمێكی ره‌شپێست بكاته فڕۆكه‌وانی جه‌نگی و له‌مه‌ودوا ئه‌ركی پێده‌سپێرێت.
له‌وباره‌یه‌وه هێزی ده‌ریاوانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، مادلین سویگل رۆژی 10ی ئه‌م مانگه توانیویه‌تی پرۆگرامی راهێنانی ته‌كنیكی هێزی ئاسمانی ته‌واوبكات و ببێته یه‌كه‌مین خانمه فڕۆكه‌وانی جه‌نگیی له مێژووی ره‌شپێسته‌كانی ئه‌مریكادا.
ئێستا ئه‌و خانمه فڕۆكه‌وانه ده‌توانێت فڕۆكه‌ی جۆری ئێف 18-ئه‌ی، ئێف 18 جی ئه‌ی و ئێف 35ی جۆری سی به‌كاربهێنێت و ئه‌ركه سه‌ربازییه‌كانی له ریزی هێزی ئاسمانیی ئه‌مریكادا راپه‌ڕێنێت.
مادلین سویگل سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌كادیمیای ده‌ریاوانی ته‌واوكردوه و له رێوڕه‌سمێكدا بڕوانامه‌ی ته‌واوكردنی راهێنانی ته‌كنیكی هێزی ئاسمانی پێبه‌خشرا.