تاكە مەرجی رۆیشتنی بەیڵ لە ریاڵ مەدرید ئاشكرادەكرێت

25/07/2020 وەرزش

نەوا
گاریس بەیڵ یاریزانی وێڵزی یانەی ریاڵ مەدرید یەك مەرجی هەیە بۆئەوەی ریزی مێرەنگێ بەجێبهێڵێت.
بەیڵ تەمەنی گەیشتوەتە 31 ساڵ و تا هاوینی 2022 گرێبەستی لەگەڵ ریاڵ مەدرید هەیە و دەیەوێت تا ئەوكاتە بمێنێتەوە.
لەوبارەیەشەوە ماڵپەڕی le 10sport زانیارییەكی نوێی بڵاوكردوەتەوە و ئاماژەی بەوەكردوە، گاریس بەیڵ لە یەك حاڵەتدا ریاڵ مەدرید بەجێدەهێڵێت، كە ئەویش وەرگرتنی هەمان بڕی موچەیە، كە ئێستا لە یانەكەی پایتەختی ئیسپانیا وەریدەگرێت.
ئەو یاریزانە ئاستبەرزەی پێشوی تۆتنهام، كە لەگەڵ ریاڵ مەدرید زۆر سەركەوتو نەبوە، ساڵانە بڕی 15 ملیۆن یورۆ وەردەگرێت و هاوشانی ئیدین هازاردی بەلجیكی لە موچە بەرزەكانە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group