نه‌وا
دوو رۆژ دوای ئه‌وه‌ی به هۆی تۆمارنه‌كردنی هیچ حاڵه‌تێكی تووشبوون به كۆرۆنا له ماوه‌ی 100 رۆژدا ئاهه‌نگیان گێڕان، چوار حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا له نیوزله‌ندا تۆمار كران.
جاسیندا ئاردێرن سه‌رۆك وه‌زیرانی نیوزله‌ندا رایگه‌یاند، چوار حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا له شاری ئۆكلاند تۆمار كراون و به‌و هۆیه‌وه سه‌رله‌نوێ ئه‌و شاره كه‌رنتین ده‌كرێت.
به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی نیوزلاندا جگه له فرۆشگاكانی خۆراك، ده‌رمانخانه‌كانی و ئه‌و شوێنانه‌ی خزمه‌تگوزاری سه‌ره‌تایی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن سه‌رجه‌م دوكانه‌كان له ئۆكلاند داده‌خرێن.
باسی له‌وه‌شكردووه، جگه له‌وانه‌ی خه‌ڵكی شاره‌كه‌ن كه‌س بۆی نییه له شوێنه‌كانی تره‌وه بچێته ئۆكلاند و چوونه ده‌ره‌وه‌ش له‌و شاره ته‌نها له حاڵه‌تی زۆر پێویست و به رێگه‌پێدانی فه‌رمی ده‌بێت.
رۆژی نۆی ئه‌م مانگه به بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 100 رۆژ به‌سه‌ر تۆماركردنی دوایین حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا له نیوزله‌ندا چه‌ند مه‌راسیمێكی ئاهه‌نگگێڕان له‌و وڵاته به‌ڕێوه‌چووبوو.