ئێران سەركۆنەی ئاساییكردنەوەی پەیوەندیەكانی ئیمارات و ئیسرائیل دەكات

14/08/2020 جیهان

نەوا
وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەركۆنەی ئاسایی كردنەوەی پەیوەندیەكانی ئیسرائیل و ئیمارات دەكات و هۆشداری دەدات لە لێكەوتەكانی ئەو هەنگاوە.
لە بەیاننامەیەكدا، وەزارەتی دەرەوەی ئێران باسی لەوەكردووە، ئیمارات بە ئاساییكردنەوەی پەیوەندیەكانی لەگەڵ ئیسرائیل لە پشتەوە خەنجەری لە فەلەستینیەكان داوە.
باسی لەوەشكردووە، ئەگەر لە ئەنجامی ئەو رێككەوتنەدا ئیسرائیل دەستوەربداتە كاروباری وەڵاتانی كەنداو پێویستە ئیمارات و ئەو وڵاتانەی كە هاوسۆزی ئەو هەنگاوەن بەرپرسیارێتی دەرەنجامەكانی لە ئەستۆ بگرن.
ئێران هۆشداریشیداوە، كە هێڵی بەرگریی لە ئەنجامی ئەو رێككەوتنە كردەوەكانی دژی ئیسرائیل پەرەپێدەدات.
رۆژی پێنج شەممە دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، ئیمارات و ئیسرائیل گەیشتونەتە رێككەوتنێكی مێژوویی بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندیەكانیان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group