تمه‌ن زیاتر هاڕه‌ی كرد

پێش 4 هەفتە جیهان

نه‌وا
نرخی تمه‌ن به‌رامبه‌ر به‌ دۆلار و دراوه‌ بیانیه‌كانی تر زیاتر دابه‌زی.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌‌ نرخی یه‌ك دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر به‌ تمه‌نی ئێرانی گه‌یشته‌ نزیكه‌ی 28 هه‌زار تمه‌ن.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ له‌ رۆژانی رابردوودا نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ تمه‌ن رووی له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ كردبوو.
له‌سه‌رتای ئه‌مساڵدا نرخی یه‌ك دۆلار 16 هه‌زار تمه‌ن بوون، له‌ مانگه‌كانی ئایار و حوزه‌یراندا گه‌یشته‌ نزیكه‌ی 25 هه‌زار تمه‌ن و دواتر به‌هۆی خستنه‌ڕووی بڕێكی زۆر دۆلاره‌وه‌ بۆ ناو بازاڕ له‌ نزیكه‌ی 21 هه‌زار تمه‌ن بۆ ماوه‌ی دوو مانگ به‌ جێگیری مایه‌وه‌.
به‌هۆی گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا له‌ چه‌ند ساڵی رابردوودا به‌رده‌وام دراوی نیشتمانی ئێران به‌هاكه‌ی له‌ دابه‌زیندا بووه‌ بووه‌.
سزاكانی ئه‌مریكا له‌ لایه‌كه‌وه‌ بووه‌ته‌ هۆی دابه‌زینی ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران و له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ بانكی ناوه‌ندی پیشه‌سازییه‌ گه‌وره‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی كردۆته‌ ئامانج.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group