رێنماییەكانی پارێزگاریكردن لە تەندروستیی دڵ

30/09/2020 هەمەڕەنگ

نەوا
دكتۆر بەحری كۆرئۆغڵو پسپۆڕی نەخۆشییەكانی دڵ لە نەخۆشخانەی نومونە لە شاری سیواسی باكوری كوردستان، هۆشداری دەداتە ئەو كەسانەی نەخۆشی دڵ-یان هەیە و دەڵێت "دەبێت خۆیان لە فشاری دەروونی بەدوربگرن".
ئەو پسپۆڕە بەبۆنەی رۆژی جیهانیی دڵەوە ئەوەی وەبیرهێناوەتەوە، بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، پزیشك و كارمەندانی تەندروستی خەباتێكی مەزن دەكەن لە پێناو پاراستنی تەندروستیی هاووڵاتیان.
دەشڵێت "هاوشێوەی جیهان، لە توركیاش نەخۆشییەكانی دڵ هۆكاری سەرەكی گیانلەدەستدانی كەسانێكی زۆرە، بۆیە پێویستە هەمیشە بایەخ بە تەندروستیی دڵمان بدەین. بۆ پاراستنی تەندروستیمان دەبێت لە جگەرە و كحول دوربكەوینەوە، هەروەها سیستمێكی خۆراكی هاوسەنگ پەیڕەو بكەین و دوربكەوینەوە لە خواردنە چەور و پڕكالۆرییەكان".
دكتۆر بەحری كۆرئۆغڵو پسپۆڕی نەخۆشییەكانی دڵ لە رێنماییەكانیدا جەختدەكاتەوە، پێویستە خۆمان لە فشاری دەرونی بپارێزین و بەشێوەی بەردەوام وەرزش بكەین. لە قۆناغی بڵاوبونەوەی كۆرۆنا بۆ پاراستنی تەندروستیمان دەبێت وەرزش لە ماڵەوە ئەنجامبدەین.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group