دەسەڵاتدارانی ئیسپانیا نیمار-یان خستە لیستی رەشەوە

پێش 4 هەفتە وەرزش

نەوا
دەسەڵاتدرانی باجی ئیسپانیا، نیمار دا سیلڤا ئەستێرەی بەڕازیلی و پێشوی یانەی بەرشەلۆنە و ئێستای پاریس سان جێرمان-یان خستە لیستی رەشەوە، ئەوەش بەهۆی كەڵەكەبونی 34 ملیۆن یورۆ قەرز لەسەری هاتوەتەئاراوە.
رۆژنامەكانی ئیسپانیا بڵاویانكردوەتەوە، نیمار، كە لە ساڵانی 2013 بۆ 2017 لە ریزەكانی بەرشەلۆنە یاری كردوە، لە سەروی لیستی ئەو كەسایەتی و كۆمپانیایانەیە، كە خراونەتە لیستی رەشەوە و قەرزەكانی سەری گەیشتوە34  ملیۆن و 600 ملیۆن یورۆ و ئەوەش بەرزترینە لەنێوان قەرزارەكاندا.
لیستەكە، ناوی "لیستی قەرزارەكان"ی لێنراوە و هەزارەها كەسایەتی و كۆمپانیای تێدایە و ئەوانەن، كە زیاتر لە یەك ملیۆن یورۆ قەرزدارن. بەڵام تائێستا روننەكراوەتەوە قەرزەكانی سەر نیمار تایبەتە بە چ بابەتێكەوە، تایبەتە بە گواستنەوەی لە سانتۆسی بەڕازیلیەوە بۆ بەرشەلۆنە یاخود گرێبەستێكی دیكە، لەگەڵ ئەوەشدا هەموی بەهۆی رادەستنەكردنی باجەكانی لەكاتی خۆیدا كۆبوەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group